گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دادوەرى هەرێم: سەدان داواکراومان ڕادەستى دادگاکانى عێراق کردووە

2021.05.27 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرى هەرێم: سەدان داواکراومان ڕادەستى دادگاکانى عێراق کردووە

ناس کورد-

سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر ئاشکراى کرد، لەماوەکانى ڕابردوودا سەدان داواکراوى دادگاکانى فیدراڵ لەسنورى پارێزگاى هەولێر ڕادەست کراون و ئاماژەى بەوە کرد "هەماهەنگى لەنێوان ئەنجومەنى دادوەرى فیدراڵى و هەرێمدا هەیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیبراهیم خۆشناو، سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى هەولێر (27ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕایگەیاند، لەماوەکانى ڕابردوودا، ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى لەهەرێمى کوردستان سەدان داواکراوى ڕادەستى دادگاکانى فیدراڵ کردووە ئەوانەى کە لەسنورى پارێزگاى هەولێردا بوون.

 

خۆشناو ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەنجومەنى دادوەرى هەرێم یاسا دادوەرییەکانى فیدراڵ جێبەجێ دەکات چونکە هەرێمیش بەشێکە لەدەوڵەتى عێراق.

 

باسى لەوەش کرد، لەسەر ئاستێکى باڵا هاریکارى لەنێوان ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق و ئەنجومەنى دادوەرى هەرێمدا هەیە بەتایبەت لەبوارى داواکراوەکان و هەروەها بوارى ئەزموون و مەشق و ڕاهێنان.

 

سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوە جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە، لیژنەی هاوبەشى نێوان ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى فیدراڵ و هەرێم بەردەوامە لەئاسانکارییەکان بۆ جێبەجێکردنى فەرمانى دەستگیرکردن دژ بە داواکراوان لەنێوان هەردوولا هەروەها ئاڵوگۆڕى زانیارى و ئاسانکارى لەکاروبارى دادگاکان کە فەرمانى دەستگیرکردنیان لێوە دەردەچێت ئەوە سەربارى وتوێژى فەرمى لەنێواندا هەیە.