گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە هۆی دەرگای کارەباییەوە سەرنشینەکان نەیانتوانیوە خۆیان دەرباز بکەن

ڤیدیۆ.. پاسێکی پڕ لە سەرنشین لە بەنزینخانەیەک گڕی گرت

2019.06.15 - 11:41
ڤیدیۆ.. پاسێکی پڕ لە سەرنشین لە بەنزینخانەیەک گڕی گرت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، دیمەنی گڕگرتنی پاسێکی لە بەنزینخانەیەکدا بڵاوکردووەتەوە، کە دواتر لە لایەن کارمەندانی بەنزینخانەکەوە ئاگرەکەی کۆنتڕۆڵکراوە. . لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ هەینی 14ی حوزەیران بڵاوکرایەوە، پاسێک لە یەکێک لە بەنزینخانەکاندا و لەکاتی تێکردنی بەنزین گڕی تێبەربووە. . بەنزیخانەى کۆتەڵ کە رووداوەکەى تیادا روویداوە، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک لەبارەى رووداوى ئاگرکەوتنەوەکە نووسیویەتى "ئەم عەسرە پاسێک کە لە سلێمانیەوە چوبوون بۆ دھۆک بۆ ڤیسیڤاڵی ئەو شارە و کە گەرانەوە پڕ بوو لە ھونەرمەندی کوڕو کچی بەڕێوەبەرایەتی ھونەرەمیلێکانی سلێمانی بەشی سەما. ھاتن بۆ بەنزینخانەی کۆتەڵ بەنزین تێبکەن، بەڵام لە ڕێگا لە بەنزینخانەیەک بەنزینیان تێکردبوو کە بەنزینەکە زۆر خراپ ببووە کاتێک گەیشتە کۆتەڵ، شۆفێری پاسەکە سەر قەباغی بەنزینەکەی کردوە پێش ئەوەی بەنزینی بۆ تێبکەن گڕی گرد وەکو لە ڤیدێۆکەدا دیارە. سوپاس بۆ خوا لەو کاتەدا خۆم لەوێبووم فریای کەوتم کوژانمەوە ئەگەرنا ئەوەی لەوێدابوو ھەمووان دەسوتان و کارەساتێکی گەورە دەقەوما". . گرتە ڤیدیۆییەکە لە کامێرای چاودێری بەنزینخانەکەوە تۆمار کراوە، کارمەندێکی بەنزینخانەکە بە ئاگرکوژێنەوەیەکی دەستی بەنزینخانەکە، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ دەکات. . بەپێی زانیارییەکان سەرنشینەکانی ناو پاسەکە، بەهۆی ئەوەی کە دەرگای پاسەکە کارەبایی بووە نەیانتوانیوە پاسەکە جێبهێڵن و هەوڵی شکاندنی جامەکانیان داوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. . بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، دەرگای کارەبایی لە بەشێکی زۆری ئەو پاسانەدا جێگر کراوە لە ناو شارەکان کە هاتوچۆ بە هاوڵاتیان دەکەن و لە کاتی ڕوداوێکی هاوشێوەدا مەترسی لەسەر ژیانی سەرنشینانی پاسەکە زیاتردەکات. . [embed]https://www.youtube.com/watch?v=Pz7VxMpQbHo&feature=youtu.be[/embed]