ناس کورد-
حەیدەر عەبادى داوا دەکات دەوڵەت فەرمانڕەوا بێت و یاسا بچەسپێنێت و هۆشدارى لەوە دەدات گە وا نەکرێت ئاژاوە و پشێوى وڵات قوت دەدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەیدەر عەبادى، سەرۆک وەزیرانى پێشووترى عێراق (27ى ئایارى2021) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا ئاماژەى بەوە کرد، بەرپرسیارێتى دامەزراندنى دەوڵەت پێکەوەییە، بەڵام دەوڵەت لەسەر بنەماى سیستم و سەروەرى بەڕێوە دەبرێت لەتەنگانەشدا دەبێت هەمووان بیپارێزن و هەڵکوتانە سەر و یاخى بوون لێى و نانەوەى ئاژاوە و پشێوى و دروستکردنى کارەسات ئەوە ڕێگە پێدراو نیە.
عەبادى ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، هیچ کەسێک لەسەرووى یاساوە نیە، پێش ئەوەش ئاژاوە و پشێوى بیانخوات دەبێت دەوڵەت دەسەڵاتەکانى خۆى بەکاربهێنێت و ئەو حوکم بکات.
لەکۆتایى پەیامەکەشیدا عەبادى دەڵێت "دەوڵەت قەڵامانە".
پەیامەکەى عەبادى دواى دەستگیرکردنى فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى هات کە بووە هۆى دروستبوونى گرژى و پشێوى لەناوەندى شارى بەغدا.