گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نیویۆرك تایمز: هاوینێكی ئازاربەخش بەڕێوەیە لە عێراق

2021.05.26 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرك تایمز: هاوینێكی ئازاربەخش بەڕێوەیە لە عێراق

ناس کورد-

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ڕاپۆرتێكی لەبارەی خۆپیشاندانەكانی دوێنێی عێراق بڵاوكردەوە كە لەژێر دروشمی "كێ كوشتمی؟" بەرێوەچووە جەخت لەوەش دەكاتەوە جگە لە هەڵمەتەكانی تیرۆر هۆكاریتر هەن بۆ ئەوەی هاوین خۆپیشاندان و بێهیوایی لە عێراق بەرەو پەرەسەندن بڕۆن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە باس لەوە دەكات ئەوانەی تیرۆری چالاكەكان دەكەن بەقسەی خۆپیشاندەران خەڵكانی ناسراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێك لەو میلیشیا چەكدارانە لە سیستمی بەرگری عێراقیدا كاردەكەن بە ئاسانی دەرباز دەبن لە لێپێچینەوە.

 

بەقسەی ڕۆژنامە ئەمەریكییەكە پێشبینی دەكرێت ئەم هاوینە كەمئاوی ببێتە هۆیەكیتری پەرەسەندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە عێراق بەتایبەت كە جگە لە كەمی باران كێشمەكێشی دۆسیەی ئاو هەیە لەنێوان توركیا و ئێران لەگەڵ عێراق.