گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى کارەبای سلێمانی لەبارەى زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا 

2021.05.26 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى کارەبای سلێمانی لەبارەى زیادبوونی بەرهەمهێنانی کارەبا 

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی مژدە دەدات لە زیادبوونی بەرهەمێهێنانی کارەبا لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای گەرمیان و ئاشکراشی دەکات، ئەو زیادبوونە سودی دەبێت بۆ سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و گەرمیانیش.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی (26ی ئایاری 2021) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، دوای ئەوەی لە 12-5-2021 بۆ یەکەمجار و لەلایەن کۆمپانیای ئەگریکۆوە لەوێستگەی بەرهەمهێنانی گەرمیان دەستکرا بە بەرهەمهێنانی کارەبا ئەمڕۆ 26ی ئایاری 2021 بەرهەمهێنان گەشتە 85 مێگاوات و ڕۆژانەش لەلایەن کۆمپانیاوە بڕی بەرهەمهێنان زیاتر دەکرێت.

 

بەگوێرەى بڵاوکراوەکە، بڕیارە تاکۆتایی مانگی 6 بە چەند قۆناغێک بگاتە 165 مێگاوات و بخرێتە سەر  تۆڕی نیشتمانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و سودێکی باشی هەبێت بۆ کوردستان و گەرمیان بەتایبەت.