گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیاکانی پارتی: سبەی مەسرور سەردانی سلێمانی دەکات

مەکتەبی سیاسی یەكێتی ئەندامانی شاندی دانوستانکار لەگەڵ مەسرور دیاری دەکات

2019.06.15 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەبی سیاسی یەكێتی ئەندامانی شاندی دانوستانکار لەگەڵ مەسرور دیاری دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بۆ دیاریکردنی ئەندامانی شاندی دانوستانکار لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە. مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانیارییەکانی بۆ ناس کورد پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: " کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی تایبەتە بە دوا پێشهاتەکەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و بەتایبەت  یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک". وتیشی، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دیاریکردنی ئەو شاندەی کە بڕیارە لە کاتی سەردانی کردنیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆببنەوە. پێشتر میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە، سبەی یەکشەممە 17ی حوزەیران، مەسرور بارزانی بۆ پێکهێنانی کابینەکەی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە. هەرچەندە پارتی و یەکێتی لە ڕابردوودا چەند رێككەوتنێكیان ئەنجامدا، بەڵام تائێستا لەسەر پۆستی پارێزگاری كەركووك نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.