گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەى جموجۆڵى گروپە چەکدارەکان دەکات لەناوچەى سەوز

2021.05.26 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەى جموجۆڵى گروپە چەکدارەکان دەکات لەناوچەى سەوز

ناس کورد-

نێردەی تایبەتی ئەمینداریی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی حکومەتی کرد لە ناوچەی سەوز و ڕایگەیاند، هەموو دۆسێیەکی دەستگیرکردن دەبێت بەپێی ڕێکاریی یاسایی خۆی هەنگاو بنێت، بۆ هیچ کەس نییە بە نمایشی سەربازی پرسەکان یەکلایی بکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداریی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (26ی ئایاری 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند "هەموو دۆسێیەکی دەستگیرکردن دەبێت بەپێی ڕێکاریی یاسایی خۆی هەنگاو بنێت بۆ هیچ کەس نییە بە نمایشی سەربازی پرسەکان یەکلایی بکاتەوە".

 

وتیشی "نابێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵ بدات پرسەکان لەڕێگەی  نمایشی سەربازییەوە یەکلایی بکاتەوە، ئەو ڕەفتارانە دەوڵەتی عێراق لاواز دەکات و هاوڵاتیانی عێراق زیاتر بڕوایان بەحکومەت و دامەزارەکانی نابێت، کەس لەسەرووی یاساوە نییە".

 

 قسەکانی پلاسخارات لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ( چوارشەممە) گروپە چەکدارەکان بەپۆشاکی ڕەشەوە و لەنزیک پەرژینەکان و دەرگاکانیی ناوچەی سەوز بڵاوەیانکرد ئەوەش دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنیی سەربە حکومەت، قاسم مەحمود موسلح، فەرماندەی ئۆپراسۆنەکانیی حەشدی شەعبیان لەپارێزگای ئەنبار بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرد.