گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە 

2021.05.26 - 18:12
App store icon Play store icon Play store icon
شانەى راگەیاندنى ئەمنى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە 

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، قاسم مەحمود کەریم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای ئەنبار  بەگوێرەی یاداشتێکی فەرمیی داداگا و ماددەی چواری تیرۆر دەستگیر کرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەکە (26ی ئایاری 2021) لەڕاگەیەندرواێکدا کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە، بڵاوی کردەوە "لەسەر ڕۆشنایی یاداشتێکی داداگا کە لە 21ی ئایاری 2021 دا دەرچووە و پەپێی ماددەی چواری تیرۆر، هێزێکی ئەمنیی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاوانبار قاسم مەحمود کەریم موسلیح، فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنەکانیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئێستادا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش  لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانە دەکات کە ئاراستەی تاوانبارەکە کراوە".

 

شانەکە جەختیی لەوەشکردووەتەوە "هەموو دەزگا ئەمنییەکان لەژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکاندایە، ئۆپڕاسۆنەکەش لەدژی هیچ لایەنێک و کەسێدا ئەنجام نەدراوە و هێزە ئەمنییەکان نییەتی ئەوەیان نییە هیچ لایەنێک بکەن بە ئامانج".