ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتى هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد "لەمانگی نیسانی رابردووەوە وەزارەتی دارایی هەرێم سێ نووسراوی ئاراستە دەستەی چاودێریی دارایی عێراق کردووە لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (26ی ئایاری 2021) لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "حکومەتی هەرێمی کورستان پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا دووپاتدەکاتەوە و لەماوەی ڕابردودا سێ نوسراوی ئاراستەی دەستەی چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی فیدراڵیی کردووە".
وتیشی "ڕۆژی شەممە یان یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بریار وایە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەماوەی ڕابردودا هەموو داتاکان و ئامارەکان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە".
جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی هەرێم لەمانگی نیسانی ڕابردووەوە سێ نوسراوی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵیی کردووە، دوایین نوسراویش لە 2ی ئەم مانگەدا بووە، کە تێیدا ئامادەیى حکومەتی هەرێمی دووپات کردووەتەوە لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە".