گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵوێستى ئەمەریکا لەبارەى کوشتنى خۆپیشاندەرانى عێراق 

2021.05.26 - 16:47
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى ئەمەریکا لەبارەى کوشتنى خۆپیشاندەرانى عێراق 

ناس کورد- 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا نیگەرانى خۆى لە ڕاپۆرتەکانى تایبەت بە کوشتنى خۆپیشاندەرانى شارى بەغدا پیشان دەدات و داواى لێکۆڵینەوەى بەپەلەش دەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باڵیۆزخانەى ئەمریکا (26ى ئایارى 2021) راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، باڵیۆزخانەکە نیگەرانى توندى خۆى لەو ڕاپۆرتانە پیشان دەدات کە باس لە کوشتنى هاوڵاتیانى مەدەنى دەکەن لە خۆپیشاندانەکەى ڕۆژى سێشەممەى شارى بەغدا.

 

ئەوەش هاتووە، پشتگیرى سەرجەم عێراقییەکان دەکەین لە ئازادى ڕادەربڕین بەشێوەیەکى ئاشتیانە و بەبێ ترس و توندوتیژى و تۆڵەکردنەوە.

 

باڵیۆزخانەى ئەمەریکا جەختیلەوەشکردووەتەوە، پێویستە حکومەت لێکۆڵینەوەى بەپەلە و قوڵ بکات و بەرپرسانى هاندانى توندوتیژى دەستگیر بکات و دادگاییان بکات.

 

ڕۆژى سێشەممە 25ى ئایارى 2021 خۆپیشاندانێک لەژێر ناونیشانى "کێ کوشتمى" لە مەیدانى تەحریرى ناوەڕاستى شارى بەغدا ئەنجام درا و دواتر توندوتیژى لێکەوتەوە و بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و 150 كەسى تر بریندار بوون کە زۆرینەیان ئەندامانى هێزە ئەمنییەکانن.