گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لە هەولێر پیاوێک هێرشدەکاتە سەر مامۆستاکانى کچەکەی

2021.05.26 - 15:46
App store icon Play store icon Play store icon
لە هەولێر پیاوێک هێرشدەکاتە سەر مامۆستاکانى کچەکەی

ناس کورد-

لە هەولێر باوکی کچە قوتابییەک هێرشیکردە سەر مامۆستایانى قوتابخانەیەک دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" (26ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9 لە قوتابخانەی پەیام لە شاری هەولێر بەهۆی بانگکردنی باوکی قوتابییەکەوە کێشە لە نێوان کارگێڕی قوتابخانەکە و باوکی قوتابییەک دروستبووە.

 

وتیشى "باوکی قوتابییەکە سوکایەتی زۆری بە مامۆستاکان کردبوو هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر مامۆستاکان و لەو کاتەدا یەکێک لە مامۆستاکان ویستویەتى وێنەی بگرێت، باوکی کچە قوتابییەکە مۆبایلەکەی شکاندووەو لەگەڵ خۆی بردوویەتی".

 

هۆگر عەزیز باسی لەوەشکرد، دواتر لەلایەن مامۆستایانی قوتابخانەکەوە سکاڵا دژی ئەو کەسە تۆمار کراوەو دوای کەمتر لە کاتژمێرێک کەسەکە دەستگیرکراوەو لەکاتی دەستگیرکردنەکەشی ماددەی هۆشبەری پێ گیراوەو دەوترێت مادەی هۆشبەریشی بەکارهێناوە.

 

دەشڵێت باوکی قوتابییەکە بەفەرمانی دادوەرو بەپێی مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.