گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە یاسای تیرۆر

فەرماندەیەکى باڵاى حەشد دەستگیرکرا.. ڕێوشوێنى توند لە بەغدا گیراوەتەبەر

2021.05.26 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەکى باڵاى حەشد دەستگیرکرا.. ڕێوشوێنى توند لە بەغدا گیراوەتەبەر

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى ئەمنى ڕایگەیاند، هێزێکى ئەمنى عێراقى لە بەغدا قاسم موسڵیح، فەرماندەى پڕۆسەکانى حەشدى شەعبیان لە ئەنبار دەستگیرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ قاسم موسڵیح لەلایەن هێزێکى دەزگاى هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە.

 

لاى خۆیەوە شانەى میدیاى جەنگى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى بەپێی یاساى تیرۆر راگەیاند، بەبێ ئەوەى ئاماژە بەناوەکەى بکات.

 

بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارى دەستگیرکردنى فەرماندەکەى حەشد دراوە بەپێی ماددەى چوارى تیرۆر.

 

هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو فەرماندەیەى حەشد، رێوشوێنى ئەنى توند لەبەغدا بەتایبەت لە دەوروبەرى ناوچەى سەوز گیراوەتەبەر.

me_ga.php?id=19206