کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزیری دەوڵەتی سعودییە سەردانی ئەو ناوچانە دەکات کە یەپەگە لەژێر دەستی داعش ڕزگاری کردوون و داوا لە هۆزە عەرەبەکان دەکات پشتگیری لە یەپەگە بکەن.
سامر سەبهان، وەزیری دەوڵەتی سعوودیە بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە کە چەکدارانی یەپەگە لە سووریا لەژێر دەستی داعش ڕزگاری کردوون و لەگەڵ چەند ھۆزێکی عەرەبی ناوچەکە کۆبووەتەوە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، سامر سەبهان داوای لە هۆزەکانی ناوچەکە کردووە پشتگیری لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بکەن.
سەبهان لەگەڵ ویلیام رۆباک، نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، سەردانی ئەو ناوچانەی کردووە؛ لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە رۆژھەڵاتی پارێزگای دێرەزوور لەگەڵ نوێنەرانی ھۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەوڵەتی سعودییە، بەڵێنی ھاوکاریکردنی بە ھۆزە عەرەبەکان داوە لە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی داعش و داواشی لێکردوون پشتیوانی لە یەپەگە بکەن.
ئەو وەزیرەی سعوودیە ئەمە یەکەمجارنییە سەردانی ئەو ناوچانە دەکات و پێشتریش سەردانی ناوچەکانی ژێر دەستی یەپەگەی کردبوو.