گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانى دەرکرد

2021.05.26 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانى دەرکرد

ناس کورد-

ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان بڕیاری ڕێکخستنەوەی داهاتە گشتییەکانى دەرکرد و دوو پڕۆژە یاساشى پەسەند کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئەنجومەنى وەزیران کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆدا داهاتە ناوخۆییەکان خراوەتەڕوو، هەروەها ڕۆڵی وەزارەتە تایبەتمەندەکان لە برەودان و هەمەچەشنکردن و ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم و ئاستی پابەندیی وەزارەتەکان و پێداچوونەوە بە ڕەسمی خزمەتگوزارییەکان تاوتوێکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پاشان ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان) پەسەندکردووە بە ئاراستەی هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتیەکی گشتی لە وەزارەتی دارایی وئابووری بۆ ڕێکخستنی کەرتی دڵنیایی و چاودێریکردنی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە بواری چالاکییەکانی دڵنیایی لە هەرێم.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، هەروەها ئەنجومەنى وەزیران پڕۆژە یاسای ( بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتل و تۆمارکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لە تەرزە کشتوکاڵییەکان) ى پەسەندکردووە کە ئامانجی سەرەکی ئەو پڕۆژە یاسایە، ڕێکخستن وهاندانی کەرتی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی بنەتۆ و شەتڵ وهاوردەکردنی بنەتۆ لە ژێر سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو.