گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێباز حەملان: کێشەى موچە چارەسەر کراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت

2021.05.26 - 12:08
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێباز حەملان: کێشەى موچە چارەسەر کراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت

ناس کورد-

ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کێشەی کەمی پارە بۆ دابەشکردنی موچە چارەسەر کراوە و دابەشکردنی بەردەوام دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ئاشکرای کرد، بابەتی دابەشکردنی موچە بابەتێکی تەکنیکی و بانکییە، هەندێک جار کە هەڵەیەک ڕوو دەدات دەبێتە هۆی دواکەوتنی موچە، بەشێکی تریش پەیوەندی بە گۆڕینەوەى نرخی دۆلار بە دینار دەبێت کە ئێستا لە دەستی بانکی ناوەندیی عێراقیدایە.

 

وتیشی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێشەی کەمی سیولەی ناو بانکەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە، هەرزوو مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی هاتوونەتەسەر خەت و کێشەکە چارەسەر کراوە.

 

ڕێباز حەملان دڵنیایی دا لەوەى دابەشکردنی موچە وەک مانگەکانی پێشوو بەردەوام دەبێت و کێشەکان چارەسەر کراوە.

 

باسى لەوەشکرد، کێشەى ئەو داهاتەى لە سلێمانى یەوە دێت چارەسەر دەکرێت، بۆ ئەم مانگە سەروى 55 ملیۆن دۆلار نێردراوە لەکاتێکدا مانگانە پێویستە 80 ملیۆن دۆلار بنێردرێت.