گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ماوەى وەرگرتنى ژەمى دووەمى ڤاکسین لە هەرێم کەم کرایەوە

2021.05.26 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
ماوەى وەرگرتنى ژەمى دووەمى ڤاکسین لە هەرێم کەم کرایەوە

ناس کورد-

ماوەى وەرگرتنى ژەمى دووەمى ڤاکسینى جۆرى ئەسترازینیکا لە هەرێمى کوردستان ماوەى زیاتر لە مانگێک کەم کرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەپێی دواترین زانیاری و پڕۆتۆکۆڵی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و تەندروستی عێڕاق و تەندروستی هەرێم، وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی جۆری ئسترازینیکا لە سێ مانگەوە بووەتە هەشت هەفتە واتە 56 ڕۆژ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ لەمەدوا ئەو هاوڵاتیانەی کە ڤاکسینی جۆری (ئسترازینیکا) یان لە ژەمی یەکەم وەرگرتووە، دوای هەشت هەفتە واتە 56 ڕۆژ لە وەرگرتنی ژەمی یەکەم دەتوانن سەردانی تاقیگەی ناوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەم.