ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانى هەموو جۆرە "گەشتێکى زانستى یان گەشتى خۆشى" قەدەغە دەکات و داوا لە قوتابخانەکان دەکات پابەندى بڕیارەکە بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پەروەردە ئەمڕۆ چوارشەممە (26ی ئایاری 2021) کە ئاڕاستەى سەرجەم قوتابخانە حکومى و ناحکومییەکان کراوە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەئێستادا دیاردەیەك درووستبووە بەناوی گەشتی زانستی یان گەشتی خۆشی كە هەندێك قوتابخانە و خوێندنگە دەیانەوێت بۆ قوتابیان و خوێندكاران ساز بكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، "لەبەر ڕێكارەكانی خۆپارێزی هەموو گەشت و كۆڕو كۆبوونەوەیەك قەدەغەیە لەبەر ئەمە ئەنجامدانی ئەم گەشتانە قەدەغەیە و هیچ مۆڵەتێك نادەین بەمەبەستی ئەنجامدانی گەشت وسەیران".