گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کازمى: لێکۆڵینەوە لەبارەى ڕووداوەکانى ناو خۆپیشاندانەکەى بەغدا دەکەین

2021.05.25 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: لێکۆڵینەوە لەبارەى ڕووداوەکانى ناو خۆپیشاندانەکەى بەغدا دەکەین

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق بەڵێن دەدات لێکۆڵینەوەى ڕوون و ئاشکرا لەبارەى ڕاستیەکانى ڕووداوەکەى کۆتا ساتەکانى خۆپیشاندانەکەى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا بکەن، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە فەرمانى توندیان دەرکردووە بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق (25ى ئایارى 2021) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردووەتەوە، "پشتگیرى ئازادى خۆپیشاندانى ئاشتیانەمان لە عێراق کرد و فەرمانى توندمان دەرکرد بۆ پاراستنى خۆپیشاندەران و دان بەخۆدا گرتن و بەکارنەهێنانى گولـلە بەهەر هۆیەک بێت."

 

ئاماژەى بەوەشداوە، لێکۆڵینەوەى ڕوون و ئاشکرا دەربارەى ڕووداوەکانى کۆتا ساتەکانى خۆپیشاندانەکانى مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا دەکەن بۆ ئاشکراکردنى ڕاستییەکان.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، ئاسایش بەرپرسیارێتى هەمووانە و پێویستە هەمووان بەشدار بین لە پاراستنى.

 

لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆ سێشەممە (25ى ئایارى 2021)ی مەیدانى تەحریرى شارى بەغدا، گرژى دروست بوو و بەهۆیەوە لانیکەم خۆپیشاندەرێک کوژرا و چەند خۆپیشاندەرێکى تر بریندار بوون، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى هێزە ئەمنییەکانیش سوتێنران.