ناس کورد-
لە قەزای بەردەڕەشی سنوری پارێزگای دهۆک گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ لەکاتی کردندا کەوتەژێر تراکتۆرەکەی و گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر (سێشەممە 25ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری وەزای بەردەڕەش، گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ بەناوی ئەنسار دیوالی لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر دەکرێت."