گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوکاتە لەگەڵ تەقاندنەوەی کەشتیەکانی کەنداوی عوممان

شانەی ئەمنی عێراق: کاتیۆشایەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتەخوارەوە

2019.06.15 - 08:50
شانەی ئەمنی عێراق: کاتیۆشایەک لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتەخوارەوە
ناس-کورد شەوی ڕابردوو شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، موشەکێک لە بینایەکی  نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کەوتوەتە خوارەوە، لە بەرامبەردا لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە.
شەوی ڕابردوو 14ی حوزەیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە ناوچەی جادرییە لە بینایەکی  نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا موشەکێکی جۆری کاتیۆشا کەوتوەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زیانەکانی بکات.
هەر لەدوای بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان، لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد هەواڵەکەی ڕەتکردەوە، لەوبارەوە محەمەد ڕەبیعی، جێگری سەرۆکی لیژنەکە بە ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوزی ڕاگەیاندووە، دۆخی ئەمنی بەغدا زۆر باشە و هیچ موشەکێکیش بەر هیچ شوێنێکی نیشتەجێبوون نەکەوتووە.
ناوەڕاستی مانگی ڕابردووش موشەکێکی هاوشێوە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کەوتە خوارەوە کە تەنیا چەند ڕۆژێک لەگەڵ هێرشی سەر کەشتیەکانی بەندەری فوجەیرە ماوەی هەبوو.
بڵاوبوونەوەی ئەم هێرشە نوێیەش هاوکاتە لەگەڵ تەقاندنەوەی دوو کەشتی نەوت هەڵگری دیکە لە کەنداوی عوممان کە ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکان تۆمەتبار کردووە.
تا ئێستا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەوبارەوە بڵاونەکردوەتەوە.