گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و وردەکاری

قوتابخانەیەکی فلۆریدا وێنەی ڕووتی کچە خوێندکارەکانی دادەپۆشێت

2021.05.25 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
قوتابخانەیەکی فلۆریدا وێنەی ڕووتی کچە خوێندکارەکانی دادەپۆشێت

ناس کورد-

خوێندنگەیەکى ولایەتى فلۆریدا لە ئەمریکا وێنەى 80 کچە خوێندکاری قوتابخانەکە کە سنگ و شانیان ڕووتە دەستکاری دەکات و دایدەپۆشێت، ئەوەش هەڵایەکى گەورەى بەدواى خۆیدا هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵیی بی بی سی بەریتانى (25ى ئایارى 2021) بڵاویکردووەتەوە، خوێندنگایەکى ولایەتى فلۆریدا هەستاوە بە دەستکاریکردنى وێنەى 80 خوێندکارى کە سنگ و شانیان ڕووت بووە، ئەوەش بە بیانوى ئەوەى لەگەڵ ڕێوشوێنەکاندا نەگونجاوە کە باس لەوەدەکەن پێویستە نیوەى سەرەوەى جلى خوێندکاران داپۆشراو بێت.

 

ئەوەش هاتووە، بەڵام ڕەخنەگران لەو کارە باس لەوەدەکەن، وێنەى خوێندکارە کوڕەکان کە لەگەڵ ڕێوشوێنەکاندا نەگونجاو بووە چاک نەکراوە، خوێندکارە کچەکانیش باس لەوەدەکەن کە ڕەزامەندى ئەوان وەرنەگیراوە بۆ ئەو کارە.

Breast in class: High school accused of sexism after editing girls’ cleavage out of yearbook photos

ئیدارەى فێرکردنى ناوچەى سانت جۆن بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسى دۆسیەی ساڵانەى خوێندنگاى "بارترام تریل"ى ناوەندى ئەو بڕیارەى داوە بۆ ئەوەى وێنەکان لەگەڵ ڕێوشوێنەکاندا بگونجێت، هەروەها ماڵپەڕى خوێندنگەکەش ئاگادارییەکى تێدایە بۆ خوێندکاران کە باس لەوەدەکان وێنەکان بەپێى ڕێوشوێنەکان چاک دەکرێن.

 

لاى خۆشیانەوە خوێندکارە کچەکان ناڕەزایەتییان لەو کارە دەربڕیوە و باس لەوەدەکەن کە خوێندنگەکە دژى کچان جیاکارى دەکات و دەڵێن، ئیدارەی قوتابخانەکە پێیان وایە دەرکەوتنى بەشێک لە پێست وروژاندنە.

 

لەلایەکى ترەوە ئیدارەى فێرکردنى ناوخۆیى بڵاویکردووەتەوە، پێشتر ئەو وێنانەى کە گونجاو نەبوون لەگەڵ ڕێنماییەکان لێ دەکرانەوە، بەڵام ئەمساڵ بڕیار دراوە کە کتێبى ساڵانە وێنەى سەرجەم خوێندکارانى تێدا بێت، هەروەها خوێندنگەکە ئاماژەى بەوەداوە، تێچووى کتێبەکە ساڵانەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ دایک و باوکى ئەو خوێندکارانەى کە ئەو کارە توڕەى کردوون و بڕەکەى 100 دۆلارە.

0_E13VMy5XoAUAxfxjpeg.jpg

دایک و باوکى بەشێک لەو خوێندکارانە باسیان لەوەکردووە، بەهۆى گۆڕانکارییەکانەوە کچەکانیان ڕووبەڕووى سوکایەتى و فشاری دەروونى بوونەتەوە و وێنەکان بوونەتە بابەتى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بۆیە داوا لە خوێندنگەکە دەکەن داواى لێبوردن بکات و دووبارە کتێبەکە بە وێنە بنەڕەتییەکانەوە بڵاوبکاتەوە، هەروەها بەشێک لە خێزانەکانیش لەگەڵ ڕێوشوێنەکانى خوێندنگەکەن و دایکى یەکێک لە خوێندکارەکان دەڵێت، ئەگەر دایک و باوک کچەکانیان فێر نەکەن کە جلى داپۆشراو چییە پێویستە خوێندنگاکان فێریان بکەن.