کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و باسیان لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کرد. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2019، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە. . تەوەری سەرکی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە، پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بووە بەوەی عێراق لەو پرسەدا بێ لایەن بێت. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پۆمپیۆ ڕۆڵی عێراقی لە گرژییەکان بەرز نرخاندووە، هاوکات هەوڵەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و خۆبەدوورگرتن لە گرژییەکان بە گرنگ وەسفکردووە. سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی گرژییەکان روونکردووەتەوە و باسی لە هەوڵی هێورکردنەوە و پاراستنی بەرژەوەندی گەلان و وڵاتانی ناوچەکەی کردووە.