ناس کورد-
کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری میزەڕۆی کوردستان ڕایگەیاند، گواستنەوە و چاندنی گون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، لە رووی زانستی یەوە ھیچ بنەمایەکى نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمەڵەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (25ی ئایاری 2021) ئاماژەى بەوەکردووە "بۆ ئاگاداری ھەموو لایەک ئەم نەشتەرگەری یە لە ھیچ جێیەکی دونیا ئەنجام نادرێت چونکە بە پێی یاسا و ئایین قەدەغە و تاوانێکی گەورەیە و لە ڕووی کرداری نەشتەرگەری یەوە زۆر زەحمەتە".
دەشڵێت "ھیچ جیاوازیەک نییە لە نێوان گونی چەپ و راستدا لە ھیچ رویەکەوە".
کۆمەڵەکە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات، پێش ئامادەکردنی ھەر ھەواڵ و راپۆرتێکی پزیشکی پەیوەندی بە لایەنی تایبەتمەندی ئەو بابەتەوە بکرێت.
پێشتر کۆمەڵەی جەستە بەخشانی کوردستان ڕایگەیاند، خەڵک چووەتە لایان و پێی ڕاگەیاندون لەسەر داواکاری و لە وڵاتی هندستان داوای کڕینی گونیان لێکراوە.