گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’بەرەو 80 دۆلار’’..نەوت نرخێکى بەرزى تۆمارکرد

2021.05.25 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەرەو 80 دۆلار’’..نەوت نرخێکى بەرزى تۆمارکرد

ناس کورد-

 

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهان بەرزبووەوە، دواى ئەوەى ئێوارەى دوێنێ بەڕێژەى زیاتر لە 3% بازیدا، ئەوەش بەهۆى پێشبینییەکان بۆ زیادبوونى خواست لەسەرى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخى نەوتى خاوى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە گەیشتووەتە 68.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتى خاوى ئەمریکا گەیشتووەتە 66.09 دۆلار.

 

بوب یونگر بەڕێوەبەرى گرێبەستە دواخراوەکانى وزە لە بانکى "ميزوهو" لە نیۆیۆرک وتى "نرخى نەوت پاڵپشتى بۆ گەڕاوەتەوە بەهۆى ئەوەى پێشبینییەکان بۆ ڕێککەوتنى نوێ لەگەڵ ئێران کەمترە بەراورد بە هەفتەى رابردوو".

 

هەروەها بانکى "گۆڵدمان ساکس" لە یاداشتێکدا رایگەیاند، پێشبینییەکان بۆ زیادبوونى نرخى نەوت وەک خۆیان ماونەتەوە، سەرەڕاى ئەگەرى زیادبوونى چاوەڕوانکراوى هەناردەى نەوتى ئێران.

 

باسى لەوەشکردووە، تەنانەت ئەگەر هەناردەى ئێران لە تەموزى 2021 دەستپێبکاتەوە، هێشتا ئەگەر هەیە نەوت بگاتە 80 دۆلار لە چارەکى چوارەمى ئەمساڵدا.