گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى فیدراڵى بڕیارێکى لەبارەى پەرلەمانتارانەوە هەڵوەشاندەوە

2021.05.25 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى فیدراڵى بڕیارێکى لەبارەى پەرلەمانتارانەوە هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

 

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق بڕیارێکى پێشووى لەبارەى پارێزبەندى پەرلەمانتارانەوە هەڵوەشاندەوە و جەختیکردەوە پەرلەمانتاران لەیەک حاڵەتدا پارێزبەندیان هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بریارێکى نوێی دادگاکە (25 ئایارى2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەى بڕیارێکى پێشوو تایبەت بە وەرگرتنى رەزامەندى پەرلەمان لەسەرجەم ئەو تاوانانەى کە پەرلەمانتارانى پێ تاوانبار دەکرێت.

 

جەختیشکراوەتەوە، لەیەک حاڵەتدا پەرلەمانتار پارێزبەندى هەیە و پێویستە رەزامەندى پەرلەمانى بۆ وەربگیرێت بۆ ئەوەى رێوشوێنى یاسایی دژى بگیرێتەبەر، ئەویش ئەوکاتەیە کە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەردەچێت لەسەر تاوانێکى نەبینراو.

 

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، جگە لەو حاڵەتە پەرلەمانتار هیچ پارێزبەندییەکى نییە و دەتوانرێت رێوشوێنى یاسایی بەرانبەر بگیرێتەبەر بەشێوەى راستەوخۆ لەکاتى تۆمەتبارکردنى بە تاوانى بینراو یان سەرپێچى و تاوانى دیکەدا.

 

لەبارەى زۆرینەى رەهاوە، دادگاکە رایگەیاندووە زۆرینەى رەها وەک لەدەستوردا هاتووە مەبەست لێی نیوە زیاترى ئەندامانى پەرلەمانە، بەڵام زۆرینەى سادە نیوەى پەرلەمانتارانى بەشداربووە لەدانیشتنى پەرلەمان دواى تەواوبوونى ڕێژەى یاسایی.