گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بڕیار لەسەر ئەنجامى لێکۆڵینەوە’’ لە هێرشەموشەکییەکان دەدرێت

2021.05.25 - 09:21
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیار لەسەر ئەنجامى لێکۆڵینەوە’’ لە هێرشەموشەکییەکان دەدرێت

ناس کورد-

 

وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، گەیشتوون بە خاڵى گرنک لەبارەى هێرشە موشەکییەکانى ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە و بنکە سەربازییەکان و بڕیار لەسەر بڵاوکردنەوەیان دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ لەلێدانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق لەبارەى بڵاونەکردنەوەى دانپێدانانى ئەنجامدەرانى هێرشە موشەکییەکان وتى "بەهەوڵێکى هەواڵگرى گەورە گەیشتوون بە خاڵى گرنگ لەبارەى ئەنجامدەرانى هێرشەکانەوە".

 

وتیشى "دواى تەواوبونى لێکۆڵینەوەکان بڕیار لەسەر بڵاوکردنەوەى ئەنجامەکان دەدرێت".

 

لەماوەى ئەمساڵدا دەیان هێرشى موشەکى کراونەتە سەر دامەزراوە و بنکەى سەربازى و فڕۆکەخانەکان لە عێراق کە زیانى گیانى و ماددیان لێکەوتووەتەوە و پەنجەى تۆمەت بۆ گروپە چەکدارەکان درێژدەکرێت، بەڵام تا ئێستا ئەنجامى لێکۆڵینەوەکان لەبارەیانەوە رانەگەیەنراوە.