گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنەکان لەدەروازەى پایتەخت

خۆپیشاندەران لە ناوەڕاست و باشورەوە دەچنە بەغدا

2021.05.25 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەران لە ناوەڕاست و باشورەوە دەچنە بەغدا

ناس کورد-

 

خۆپیشاندەران لە پارێزگاکانى ناوەڕاست و باشورەوە بەردەوامن لەچونیان بەرەو بەغدا، بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندانى "25 ى ئایار" و بەرزکردنەوەى دروشمى ئاشکراکردن و دادگاییکردنى ئەو کەسانەى تێوەگلاون لە تیرۆرکردن و کوشتنى خۆپشاندەران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بەپێی ئەو دیمەنانەى کە "ناس" (25 ئایارى2021) بینیویەتى دەردەکەوێت کە خۆپیشاندەران گەیشتونەتە دەروازەى بەغدا و بەرەو گۆڕەپانەکانى نسور و فیردەوس بەڕێوەن، وەک ئامادەکاریی بۆ کۆبوونەوەیان لە گۆڕەپانى تەحریر.

  

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەڵێن، روبەڕووى ئاستەنگ بوونەتەوە لەلایەن بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانەوە لەکاتى هەوڵدانیان بۆ چونە ناو دەروازەى بەغدا، بەڵام دواتر زۆربەیان توانیان بچنە ناو بەغداوە.

 

خۆپیشاندەران لەدواى تیرۆرکردنى ئیهاب وەزنى چالاکوانى دیارى خۆپیشاندانەکان لە کەربەلا لە (9 ئایارى 2021) بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دەکەن.

حازم ئەعرەجى نوێنەرى موقتەدا سەدر لەبەسرە دوێنێ دووشەممە جەختیکردەوە لەسەر پێویستى وەستانى رژانى خوێنى خۆپیشاندەران و چالاکوانان و ئاشکراکردنى بکوژانیان.

 

هەروەها عەمار حەکیم رابەرى رەوتى حیکمە داواى لە هێزە ئەمنییەکان کرد خۆپیشاندەرانى 25 ى ئایار بپارێزن و بکوژانیان ئاشکرابکەن.