ناس کورد-
وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئایاری وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند و تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستیشی تێدایە، ئەویش بە دوو ڕۆژ و بە لێبڕینی 21%ی موچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکی کورتدا (24ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی ٥(ئایار)ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وهزارهتی تهندروستی و رۆژی سێشهممه و چوارشهممه به پێی میكانیزمی مانگی پێشوو دابهش دهكرێت."
بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەکردووە کە بۆچی لیستی وەزارەتەکانی تر ڕانەگەیەنراوە لە کاتێکدا لە چەند مانگی ڕابردوودا لیستی تەواوی وەزارەتەکان دادەنران و دابەش دەکران.