گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

دووسایدی کەلار-سلێمانی و دوکان-خەلەکان تەواو دەکرێن

2021.05.24 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
دووسایدی کەلار-سلێمانی و دوکان-خەلەکان تەواو دەکرێن

ناس کورد-
ئەندامێکی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشت و گوزاری پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنی داوە دوو سایدکردنی سەرەکی سلێمانی-کەلار و دوکان-خەلەکان تەواو بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (24ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، ئەوەی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوەمان بیستووە شەقامی سەرەکی سلێمانی کەلار 56% تەواو کراوە و بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکەش داوای خەرجکردنی 70 ملیار دینار کراوە، ئەوەی باسکرا پڕۆژەکە تاوەکو مانگی ئابی 2022 تەواو دەکرێت.

 

باسی لەوەشکرد، دووسایدکردنی ڕێگای دوکان، تەنها ڕێگەی دوکان بۆ خەلەکان ماوە و بۆ ئەوەش داوای گوژمەیەکی دیکە پارە کراوە بۆ تەواوکردنی.

 

پەرلەمانتارەکەی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد، وەزیر پێی ڕاگەیاندین، بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار- سلێمانی حکومەتی هەرێم بەڵێنی خەرجکردنی 70 ملیار دیناری دیکەی داوە هەرچەندە ئەو بڕە کەمە، بەڵام وەزری جەختی لەوەکردەوە پرۆژەکە تەواو دەکرێت.