گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

یەکێتى وەڵامى فازڵ میرانى دەداتەوە

2021.05.24 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى وەڵامى فازڵ میرانى دەداتەوە

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
ئەندامێکى سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەوان سورن لەسەری ئەوەی کە دەبێت سیستمی حکومرانیی لە هەرێم لە دەستوردا پەرلەمانی بێت، ئەوەش لە وەڵامى فازڵ میرانیدا کە جەختى لە هەڵوێستى نەگۆڕى پارتى کردەوە لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ یەکشەممە (23ی ئایاری 2021) فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، دەبێت خەڵک بڕیاربدات لەسەر ئەوەى سەرۆک لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت یان لەلایەن خەڵکەوە کە لەخولى پێشووى پەرلەماندا ناکۆکى گەورەى لەسەر دروستبوو.


ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی (24ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ"ناس کورد" ڕایگەیاند، "یەکێتی سورە لەسەر ئەوەی کە دەبێت سیستمی حکومرانیی لە هەرێمی کوردستان پەرلەمانی بێت، دەبێت سەرۆک لە ناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت".


وتیشی، "پێمانوایە ئەو دوو دەزگا حکومرانییەی کەئێستا لەهەرێمدا هەیە یەکێکان زیادە و دەبێت یەکێک لەو دەزگایانە نەمێنێت، یان دەبێت سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبووەشێتەوە، تەنها سەرۆکایەتی حکومەت بمێنێتەوە یان بەپیچەوانەوە".


ئارێز عەبدوڵا جەختیکردەوە، هیچ لایەنێک ناتوانێت هیچ پرسێک بسەپێنێت ئەگەر بە ڕێککەوتن و دانووستان نەبێت، پارتی ناتوانێت بەبێ ڕێککەوتن و گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە، لە داهاتوودا دانووستانەکانی نێوانیان ئەو بابەتانە یەکلایی دەکەنەوە.


لەخولى پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا و لەپرسی دەستوردا ناکۆکى گەورە لەنێوان لایەنەکان دروست بوو لەسەر سیستمى سیاسی لەنێوان سەرۆکایەتى و پەرلەمانیدا، پارتى جەختى لە سیستمى سەرۆکایەتى دەکردەوە و لایەنەکانیش تریش لەگەڵ سیستمى پەرلەمانیدا بوون.