گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕیککەوتنی پارتی و گۆڕان تەنیا بۆ هەرێمی کوردستانە؟

پەرلەمانتارەکانی گۆڕان لە بەغدا پارتیان نیگەران کردووە

2019.06.14 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارەکانی گۆڕان لە بەغدا پارتیان نیگەران کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ئەو ڕەخنانەى لەلایەن هەندێک لە پەرلەمانتارانی گۆڕانەوە لە بەغداد ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم دەکرێن، نیگەرانی لای پارتی دیموکرات دروستکردووە، ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانیش دەڵێت: پەرلەمانتارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە بەو شێوە "زمان زبریە" گفتوگۆ و مامەڵە نەکەن. . لەدوای ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، ئەو دوو حزبە کە لە ڕابردوودا دانویان پێکەوە نەدەکوڵا، لە ئێستادا لەناوخۆى هەرێم وەک دەستەخوشکیان لێهاتووە، بەڵام ئەو نزیکبوونەوەیە نەچووەتە بەغدا؛ بەشێوەیەک چالاکییەکانى هەندێک لە پەرلەمانتارەکانى گۆڕان خەریکە ڕێسەکەى ڕێککەوتنى نێوان پارتى و گۆڕان بکاتەوە بە خورى. . چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان پێیوایە نابێت پەرلەمانتارەکانیان بە زمانێکی زۆر زبر قسە بکەن، لەو بارەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "شێوازی دەربڕین ناکرێت بەوشێوە زبرە بێت. . ئەو بەرپرسەی گۆڕان ئاشکرای کرد،  لەلایەن خانەی ڕاپەڕاندن، ژووری حکومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەکەوە "پەرلەمانتارەکان ئاگادارکراونەتەوە لە هەندێک هەڵسوکەوت و لێدوان." . چالاک موهەندیس ئەوەشی ووت، ئەوان وەک حزبەکانی دیکە پەرلەمانتارەکانیان نابەستنەوە بە سەرکردایەتی حزبەوە، "پەرلەمانتارەکان لەسەر بنەمای ویژدانی خۆیان کار دەکەن بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان." . سکاڵا تۆمارکردن لەلایەن پەرلەمانتارێکی گۆڕانەوە لەسەر حکومەتی هەرێم نیگەرانی لای پارتی دروستکردووە، پەرلەمانتارێکی ئەو حزبە پێیوایە ناکرێت لە هەرێم ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنێک بکەیت و لە بەغدا دژی بیت. . مەیادە محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "پێویستە سەرکردایەتی گۆڕان وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، چۆن دەبێت لە هەرێم ڕێککەوتنیان  لەگەڵ پارتی کردووە و لە بەغدا لە دژی کار بکەن، ئەوە نەزانینی سیاسەتکردنە". . ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەڵێت: ئەوان پابەندی ڕێککەوتنن لەگەڵ گۆڕان و پێویستە گۆڕانیش پابەندبێت و لە بەغداش لە گەڵ پارتی هەماهەنگییان هەبێت، نەوەک هەندێک پەرلەمانتاریان لە بری کارکردن لە سەر پرسی نەتەوایەتی کار بۆ دژایەتی پارتی دەکەن. . هاوکات بە وتەی بەهار مەحمود، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، ڕێککەوتنی گۆڕان و پارتی پەیوەندی بە بەغداوە نییە و ئەو بە ناس کوردی وت: "گۆڕان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنی لەگەڵ پارتی کردووە، نەوەک کارکردن لە بەغدا." . ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان لە بەغدا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە کارکردن لە بەغدا بۆ پرسە نیشتیمانیەکانە، کە زۆر جار بەبێ ڕێککەوتنیش هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەری، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان بە سەربەخۆ کاردەکەن و بیرکردنەوەی تایبەت بە خۆیان هەیە. . هەر لە چوارچێوەی نیگەرانیەکانی پارتی، هوشیار عەبدوڵلا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی دیکەی کورد بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی سکاڵای حکومەتی عێراق لە سەر هەناردەی نەوتی هەرێم، سەردانی دادگای باڵای فیدارڵیان کرد، ئەم هەنگاوە نیگەرانی بەرپرسانی پارتی بە دوای خۆیدا هێناوە. . لەوبارەوە ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک، بڵاویکردوەتەوە " گۆڕان كه‌ بریاره‌ له‌ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به‌شدار بێت ده‌بێ به‌ ڕاشكاوانه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هۆشیار عه‌بدوڵای پاڕله‌مانتاریان بۆ پارتی... روون بكه‌نه‌وه‌." . لەلایەکیترەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کاوە محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان، لە نوسراوێکدا داواى لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کرد لەپیناو دابینکردنی شەفافیەت و پاراستنی سامانی نیشتیمانی لەرێککەوتن و سەفەقاتی “نهێنی”، داوا لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێم، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بکات ناوەڕۆکی ژمارەیەک لە رێککەوتن ئاشکرا بکەن کە ئەنجامدراوە.