گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە و تایبەت

’’بڕیار لەسەر خشتەى دابەشکردنى موچە’’ دەدرێت

2021.05.24 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیار لەسەر خشتەى دابەشکردنى موچە’’ دەدرێت

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ دابەشکردنى موچە دەستپێ دەکات و چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەى ئەمڕۆ خشتەى دابەشکردنى ڕابگەیەنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە ئەمڕۆ دووشەممە (24ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "بۆ ڕاگەیاندنی لیستی دابەشکردنی موچە چاوەڕوانی بڕیاری وەزیری دارایی دەکەین و چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ خشتەکە ئاشکرا بکرێت".

 

وەزارەتى دارایی هەرێم ماوەى چەند مانگێکە بەخشتەیەکى جێگیر و بە لێبڕینى 21% موچە دابەش دەکات، بەڵام دیار نییە بۆ ئەم مانگە کار بەو خشتەیە دەکات یاخود نا.

 

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی بۆ ناس کورد وتی، "لێبڕینی موچە بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو 21% دەبێت و بۆ پلە باڵاکان 50% دەبێت".

 

جەختی لەوەشکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ خشتەیەکی موچە بەدەست گەنجینەکان نەگەیشتووە بۆ دابەشکردنی.