ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایى بەدوورى دەزانێت تانەى حکومەت لە بڕگەیەکى پڕۆژە یاساى بودجەى عێراق بۆ دانانى باج لەسەر مووچەى فەرمانبەران سەربگرێت و بۆ ئەمساڵ جێگیر بکرێت و ڕەتیدەکاتەوە داواکارییەکی لەو جۆرە بەفەرمی کرابێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (24ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی بەفەرمی نەیوتووە تانەی لە کام بڕگەی بودجە داوە و ئەگەر تانەشى لەو بڕگەیە دابێت ئەوا لە پەرلەمانی عێراق ڕەتکراوەتەوە و لەناو بودجەی گشتی 2021ی عێراق نەماوە.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر کارێکی لەو جۆرە بکات دەبێت یاسای باج جێبەجێ بکات بەڵام ئەوەی ڕەوانەکراوە لیستێکە بە شێوەیەکی نایاسایی دروستکراوە و دەبێت کار بە یاسای 113ی باج بکات و باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران دابنێت، چونکە ئەو یاسایە پێشتر هەبووە و لەسەردەمی کابینەی حکومەتی مالیکی ڕاگیراوە.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر حکومەت بیەوێت باج بخاتە سەر مووچە دەبێت بە فەرمی ئەو یاسای پێشتر بەکار بخاتەوە، بەڵام پێم وانییە جارێکی دیکە ئەو یاسایە کاری پێ بکات بەتایبەت بۆ ئەمساڵ کە یاسای بودجە دەنگی لەسەر دراوە و بڕگەکە لابراوە.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە، حکومەت ئەگەر مەبەستی بێت دەتوانێت یاساکە بەکار بخاتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی لەپەرلەمانی عێراق و لە کاتی دەنگدان بۆ پرۆژە یاسای بودجە بڕگەکە لابراوە.