کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی، دەستگیرکردنی 18 تۆمه‌تباریان ڕاگەیاند، كه له ناو شار ژمارەیەک تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه. . لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کە ئەمڕۆ هەینی 14ی حوزەیرانی 2019 بڵاوکرایەوە هاتووە، شه‌ش تۆمه‌تباریان دەستگیرکردووە کە له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی دزییان له‌ماڵان كردووه و ئێستا به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه پێشتر بۆماوه‌ی 14 ساڵ سزادراوه و به لێبوردنی گشتی ئازادكراوه. . ئاماژە بەوەشکراوە، دووان له‌و تۆمه‌تبارانه پێشینه‌ی تاوانی دزییان هه‌بووه، سێ تۆمهتبارهكهی تریش هه‌ستاون به‌دزینی پاره‌و جلوبه‌رگ له‌ناو بازاره‌كاندا". . له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووە، كه 10 تۆمه‌تباری دیکە؛ به‌پێی مادده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراون، تۆمه‌تبارن به دزینی پاره، مۆبایل، جانتای ئافره‌تان و مۆلیده‌ی گه‌وره . . هاوکات تۆمەتبارێک ده‌ستگیركراوه، بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسكیل، هەروەها تۆمه‌تبارێكی دیکەش به‌پێی مادده‌ی 21ی چه‌ك ده‌ستگیركراوه و ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر دهمانچەیەک، ئامێرێكی بێته‌ل و سێ پارچه چه‌قۆدا. .