گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

فازڵ میرانى: مەترسى سەرهەڵدانى شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و پەکەکە هەیە 

2021.05.24 - 13:53
App store icon Play store icon Play store icon
فازڵ میرانى: مەترسى سەرهەڵدانى شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و پەکەکە هەیە 

ناس کورد- 

سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى ڕایگەیاند، مەترسى سەرهەڵدانى شەڕى کورد و کوردى نێوان پێشمەرگە و پەکەکە هەیە، دەشڵێت "ئێستا پەکەکە هۆکارە بۆ ئەوەى تورکیا بێت و هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ میرانى، سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى (24ى ئایارى 2021) لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنى لەگەڵ کەناڵى (ڕوداو) کە "ناس کورد" بینوویەتى لەبارەى دروستبوونى جاروبارى گرژى نێوان گەریلاکانى پەکەکە و پێشمەرگە لەناوچە سنورییەکاندا ڕایگەیاند، خۆى مەترسییەکە دروستبوونى شەڕى کورد و کوردە ئەوەى کە مەسعود بارزانى مەحرومى کردووە.

 

وتیشى "وا مانگێک زیاترە شەڕى سەختى نێوان تورکیا و پەکەکە هەیە و من زیانەکان لە هەردولاوە نابینم تەنها پەکەکە دێت و تورکیاش لەدوایەوە دێت، وەکو ئەوە وایە پەکەکە پێیخۆش بێت تورکیا بێت و کوردستانى عێراق هەڵبوەشێنێتەوە".

 

میرانى ئەوەشى ڕونکردەوە، ئەو لەساڵى 1985ەوە گومانێکى هەیە کە ئەویش ئەوەیە دەبێت ئالیەت هەبێت ئەم وڵاتانە بەکارى بهێنن بۆ ئەوەى کیانێکى کوردى دروست نەبێت.

 

لەوەڵامى پرسیارى پەکەکە هۆکارە بۆ ئەوەى تورکیا بێت و هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە، فازڵ میرانى وتى "ئێستا هۆکارە ئیتر هۆکار چیە؟ ئەم شەڕەى ئێستا لەکوردستانى تورکیادا نەکراوە و لەساڵانى ڕابردوودا لەکۆبونەوەیەکمان لەگەڵ بەرپرسانى پەکەکە وتیان زاخۆ لە سوپاى تورکیا دەکەینە ڤێتنام ئێمەش پێمانووتن لەناو خاکى تورکیاوە ئەوە بکەن".

 

میرانى باسى لەوەش کرد، تورکیاش پێیخۆشە بەگەلەکەى خۆى بڵێت پەکەکە لەناو خاکى تورکیادا نەماوە ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت هەردولا پێیانخۆشە شەڕەکە لەهەرێمدا بکەن.