گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق؛ تاوتوێى کوتانى منداڵ و ژنانى دووگیان دەکرێت بە ڤاکسینى کۆرۆنا 

2021.05.24 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ تاوتوێى کوتانى منداڵ و ژنانى دووگیان دەکرێت بە ڤاکسینى کۆرۆنا 

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا توێژینەوە و بەدواداچوون بۆ لێکوتینى منداڵانى خوار تەمەن 18 ساڵ و ئافرەتانى دووگیان بەڤاکسینى کۆرۆنا دەکرێت و لەو بارەیەوە وەزارەتەکە چاوەڕوانى ئەنجامەکانە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕوبى فەلاح حەسەن ئەندامى تیمى ڕاگەیاندنى پزیشکى لەوەزارەتى تەندروستى (24ى ئایارى 2021) بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، توێژینەوە و بەدواداچوونەکان بەردەوامن لەسەر لێکوتینى ڤاکسینى دژە کۆرۆناى فایزەر بەکەسانى تەمەنى خوار 18 ساڵان و ئەو ئافرەتانەى دووگیانن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، ئەوانەى دووگیانن ناخرێنە ژێر قۆناغى  ئەزموونى کلینیکى ڤاکسینەکانەوە بۆیە توێژەران بڕیاریانداوە توێژینەوەیەکى نوێ ئەنجام بدەن لەسەر ئەگەرەکانى لێکوتینى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا بۆ ئافرەتانى دووگیان و دواى ئەوەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئامادەى کرد ئەوکات لەعێراقیش پشتى پێدەبەسترێت.

 

ڕوبى باسى لەوەش کردووە، ئافرەتى دوو گیان کاتێک دووچارى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبێت هەمان نیشانەکانى کەسی ئاسایى تێدا بەدەردەکەوێت، بەڵام زیاتر پێوەى دەمێنیتەوە بەهۆى ئەوەى بەرگرى لاشەى دادەبەزێت.

 

ئەو بەرپرسەى وەزارەتى تەندروستى دەشڵێت، بەڵام تا ئێستا هیچ توێژینەوە و داتایەک ئەوەى نەسەلماندووە پەتاکە کاریگەرى مەترسیدارى بۆ سەر کۆرپەلە هەیە لەکاتى دووگیانیدا یاخود پەتاکە دەبێتە هۆى لەباربردن و شێواندنى کۆرپەلەکە.