گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هندستان ’’دۆخەکە ئاڵۆز بووە’’

2021.05.24 - 09:01
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین ئاماری گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە هندستان ’’دۆخەکە ئاڵۆز بووە’’

ناس کورد-

ئامارەکانی کۆرۆنا لە وڵاتی هندستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزدەبنەوە و لە نوێترین ئاماردا وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا 50 هەزار توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی تەندروستیی هندستان (دووشەممە 24ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند،  ژمارەی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 303 هەزار گیان لەدەستدان، کە 50 هەزاریان تەنها لەماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا بووە، واتە %16ی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، لە هەفتەی ڕابردوودا بووە.

 

هاوکات ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسەکەش گەیشتووەتە زیاتر لە 26 ملیۆن کەس و ڕۆژانە سەدان هەزار توشبووی نوێ تۆماردەکرێن.

 

ئەوەی لە ئێستادا زیاتر بەرپرسانی تەندروستیی ئەو وڵاتەی نیگەران کردووە، توشبوونی توشبووانی کۆرۆنایە بە نەخۆشی کەڕووی ڕەش.

 

ئەگەرچی پێشتریش حاڵەتی نەخۆشییەکە لە هندستان هەبووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ زۆر زیادی کردووە و  تائێستا زیاتر لە هەشت هەزار کەس توشی کەڕووی ڕەش بوون و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆناش شەڕی ڤایرۆسەکەی ئاڵۆزتر کردووە.