گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڤایرۆسى کۆرۆنا هۆکار بووە بۆ ڕێگەگرتن لە 32 هەزار حاڵەتى مردن

2021.05.24 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسى کۆرۆنا هۆکار بووە بۆ ڕێگەگرتن لە 32 هەزار حاڵەتى مردن

ناس کورد- 

بەپێى لێکۆڵینەوەیەکى نوێ، ڤایرۆسى کۆرۆنا تەنها هۆکار نەبووە بۆ گیانلەدەستدانى مرۆڤ، بەڵکو بەهۆیەوە 32 هەزار کەس لە مردنى پێشوەخت ڕزگاریان بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێکۆڵینەوەکە کە (23ى ئایارى 2021) بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن شارەزایانى پەیمانگاى ماساشۆستس بۆ تەکنەلۆژیا ئەنجام دراوە، پەتاى کۆرۆنا بووەتە هۆى کەمکردنەوەى چڕى دووەم ئۆکسیدى نایترۆجین لە بەرگە هەواى زەوى، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش هیچ دابەزینێکى بەرچاو لە ئاستى ئۆزۆن و پیسبوون بەهۆى تەنەکانى ناو هەواوە کەمنەبووەتەوە.

 

شارەزایان باسیان لەوە کردووە، ئەنجامەکان پیشانى دەدەن کە پێویستە گۆڕانکارى لە سیاسەتەکانى کواڵێتى هەواى چەند ناوچەیەکى دیارى کراو بکرێت، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەى ئاستى پیسبوون بەشێوەیەکى باشتر.



جەختلەوەشکراوەتەوە،  پەتاى کۆرۆنا بووەتە هۆى دروستبوونى یەکێک لە گەورەترین دابەزینە کورت مەوداکانى غازە پیسەکان لە مێژووى نوێدا، بە بەکارهێنانى پرۆسەکانى چاودێرى جیهانى لە ڕێگەى مانگە دەستکردەکان و وەرگرتنى پێوانە زەمینییەکان لە 36 دەوڵەتى ئەوروپا و ئەمریکاى باکور و ڕۆژهەڵاتى ئاسیا، دەرکەوتووە کە کەرەنتین بووەتە دابەزینى ئاستى دووەم ئۆکسیى نایترۆجین لەسەر ئاستى جیهان.

 

بەپێى داتاکان، ئەوەش بووەتە ئەوەى ئەوەى 32 هەزار کەس لە مردنى پێشوەخت بەهۆى پیسبوونى هەواوە ڕزگاریان ببێت کە 21 هەزاریان بەر چین دەکەوێت، کەرەنتین بەهۆى کۆرۆناوە ئەوەمان پیشان دەدات کە چەندە گرنگە گۆڕانکارى لە سیاستەکانى پاککردنەوەى هەوادا بکرێن.