گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایى دیارى کرا [بەڵگە]

2021.05.23 - 22:49
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایى دیارى کرا [بەڵگە]

ناس کورد- 

پەرلەمانى عێراق وادەیەکى بۆ لێپرسینەوە لە عەبدولئەمیر عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق ئاشکراکرد و ئەمیندارى گشتى پەرلەمان لەو بارەیەوە نوسراوێکى ئاڕاستەى ئەو وەزارەتە کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى نوسراوێک کە ئەمیندارێتى گشتى پەرلەمانى عێراق ئاڕاستەى وەزارەتى دارایى کردووە و وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، کاتى لێپرسینەوەى لە عەبدولئەمیر عەلاوى وەزیرى دارایى عێراق دیارى کراوە.

 

لە نوسراوەکەدا هاتووە، ئەنجومەنى نوێنەران دیارى کردووە کە کاتى لێپرسینەوە لە وەزیرى دارایى لە دانیشتنى ڕۆژى دووشەممە 31ى ئایارى 2021ى ئەنجومەنەكە دەبێت.