ناس کورد-
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئاواتى ئەوەى هەیە ناچاربن بەدواى خەڵکدا بگەڕێن بۆ ئەوەى کار بۆ حکومەت بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو وتانەى مەسرور بارزانى لەکۆبوونەوەیەکیدا هات لەگەڵ ژمارەیەک گەنجى خاوەن بیرۆکە، لە پەراوێزى سەردانەکەیدا بۆ سلێمانى.
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کۆبوونەوەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، مەسرور بارزانى گەنجەکان بە سەرقافڵەى بزنیسى کوردستان دادەنێت و هانیان دەدات کە بەردەوام بن لەکارەکانیان.