گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى پڕۆژەکەى سەرۆک کۆمار بۆ گێرانەوەی هەزار ملیار دۆلارى دزراو و بەتاڵانبراو

2021.05.23 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى پڕۆژەکەى سەرۆک کۆمار بۆ گێرانەوەی هەزار ملیار دۆلارى دزراو و بەتاڵانبراو

ناس کورد-

 

پڕۆژەکەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بۆ گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بەتاڵانبراوەکانی عێراق چەندین رێوشوێنى لەخۆ گرتووە و مامەڵەى دارایی بەرپرسانى باڵا و خانەوادەکانیشیان دەخاتە ژێر چاودێرییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پڕۆژەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، پێویستە دەستەى نەزاهەى عێراق بەهاوکارى داواکارى گشتى و لایەنە پەیوەندیدارەکان کاربکات بۆ گێڕانەوەى پارە و موڵکەکانى عێراق کە بەهۆى گەندەڵییەوە عێراق لەدەستیداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دامەزراوە داراییەکان بەچاودێرى و سەرپەرشتى بانکى ناوەندى هەنگاوى پێویست دەگرنەبەر بۆ پشکنینى ئەو هەژمارە بانکیانەى کە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلاریان تێدایە.

 

هەر بەپێی پڕۆژەکە، دەستەى نەزاهە پێویستە زانیارى بداتە بانکى ناوەندى لەبارەى لیستى بەرپرسانى باڵا و ئەندامانى خێزانەکانیان و ئەو کەسانەى پەیوەندى بەتینیان لەگەڵدا هەیە لەماوەى سێ مانگى دواى جیبەجێکردنى یاساکە، بەمەبەستى وردبینکردن لەلایەن دامەزراوە داراییەکانەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێویستە دامەزراوە داراییەکان بانکى ناوەندى ئاگاداربکەنەوە لەهەر مامەڵەیەک کە بەهاکەى زیاتر بێت لە 500 هەزار دۆلار یان هەر مامەڵەیەکى گوماناوى بەرپرسانى باڵا و ئەندامانى خێزانەکانیان و ئەو کەسانەى پەیوەندى بەتینیان لەگەڵیاندا هەیە، بۆ وەرگرتنى رێوشوێنى پێویست.

 

بەرهەم ساڵح لە وتارێکی ڤیدیۆییدا سەبارەت بە گەندەڵی ئیداری و دارایی لە عێراق (23ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای "گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بەتاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات" ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کرد وپڕۆژەیاساکە چەند "هەنگاوێکی کردەیی و باشی تێدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵی."  

  

دەشڵێت "پڕۆژەیاساکە چەند هەنگاوێکی تێدایە بۆ گەڕاندنەوەى پارەی گەندەڵی و هەروەها پشتگیری دامەزراوە دارایی و چاودێرییەکان و چالاککردنی ئامڕازەکانی."  

  

بەرهەم ساڵح باسی لەوەشکرد، گەندەڵی ئیرادەی گەلی بۆ پێشکەوتن و بنیادنانەوە پەکخستووە، هەر ئەوەش بووەهۆی خۆپیشاندانی گەنجان و داواکردنیان بۆ پاککردنەوەى وڵات لەو دیاردەیە.  

  

وتیشى عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە پارەیەکی بێشوماری لەدەستداوە، لە ساڵی 2003ەوە تائێستا هەزار ملیار دۆلاری لەدەستداوە، هەروەها 150 ملیار دۆلاریش لە گرێبەستە گەندەڵییەکاندا براوەتە دەرەوە. 

me_ga.php?id=19017me_ga.php?id=19027me_ga.php?id=19029me_ga.php?id=19024me_ga.php?id=19028me_ga.php?id=19021me_ga.php?id=19025me_ga.php?id=19020me_ga.php?id=19030me_ga.php?id=19019me_ga.php?id=19022me_ga.php?id=19023me_ga.php?id=19026me_ga.php?id=19018