گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

باڵیۆزى عێراق: ژمارەیەکى کەم لەهاوڵاتیە عێراقییەکان لە هیندستان ماونەتەوە

2021.05.23 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
باڵیۆزى عێراق: ژمارەیەکى کەم لەهاوڵاتیە عێراقییەکان لە هیندستان ماونەتەوە

ناس کورد- 

باڵێوزى عێراق لەهیندستان ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەى کە لەو وڵاتە ماونەتەوە کەمن و سەرەتاى مانگى داهاتووش دوا کاروان بۆ گەڕانەوەیان، ئەنجام دەدرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەلاح ساعدى، باڵێوزى عێراق لەهیندستان (23ى ئایارى 2021) لەلێدوانێکدا بەئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە، ژمارەى ئەو عێراقییانەى کە لەهیندستاندا ماونەتەوە زۆر کەمن و هەندێکیشیان تا ئێستا سەرقاڵى چارەسەر وەرگرتنن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، نزیکەى هەزار و 600 هاوڵاتى گیرخواردو گەڕێنراونەتەوە و لە21ى ئەم مانگە کاروانێکى تر کە بریتى بوو لە 154 گەشتیار گەڕێنرانەوە بۆ عێراق و دوا گەشتیش بۆ گەڕانەوەى ئەوانى تر لە 7ى مانگى داهاتوو دەبێت.

 

ساعدى دەشڵێت، بەپێى ڕێنمایەکانى وەزارەتى تەندروستى هیندستان ڕێگە نادرێت تەرمى مردووانى کۆرۆنا بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنرێتەوە بەڵام باڵیۆزى عێراق هەفتەى ڕابردوو لەسەر ئەوە یاداشتێکیدا بەلایەنە هیندییەکان بۆ ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر گواستنەوەى تەرمى مردووانى کۆرۆنا بۆ عێراق وەربگیردرێت.