ناس کورد-
سکرتێرى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، ناوهێنانى کونسوڵخانەکان لە دۆسیەى سزادراوانى بادیناندا "کارێکى باش نەبووە"، دەشڵێت دەبێت شێوازى هەڵبژاردنى سەرۆک هەرێم لەلایەن خەڵکەوە بڕیارى لەسەر بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى رووداو وتى "پشتیوانى هەر بڕیارێکى تەمیز دەکەین لەبارەى ئەو دۆسیەیەوە، بەڵام ناوهێنانى کونسوڵگەرییەکان و دەوڵەتەکان کارێکى باش نەبوو".
لەبارەى گفتوگۆکان لەسەر دەستور و خاڵى ناکۆکى لایەنەکان لەبارەى شێوازى هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم، میرانى وتى "ئەوە خاڵێکە جێگەى ناکۆکییە، دەکرێت ئەو پرسە بە پاشکۆیەک لەگەڵ دەستور بخرێتە راپرسییەوە تا خەڵک بڕیارى لێبدات".
جەختیشیکردەوە، خەڵک مافى خۆیەتى بڕیار بدات کە سەرۆک لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت یان راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە.