گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشتریش پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە بەغدا سکاڵای لەسەر حکومەت تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ:سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار دەکەم

2019.06.14 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ:سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار دەکەم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،  لەسەر سێ موچەی نادیاری فەرمانبەرانی هەرێم، هەفتەی داهاتوو سکاڵە لەسەر حکومەتی هەرێم تۆمار دەکات. . لە ڕاگەیەندراوێکدا کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، لەبەرامبەر" خواردن ودیزەبەدەرخونەکردنی موچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم " سەرەتای ھەفتەی داھاتوو سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم تۆمار دەکات. . کاوە عەبدولقادر ئاماژەی بەوەکردووە،  پێویستە لە ڕێی دادگاوە حکومەت ناچار بکرێت بەدانەوەی ئەو سێ موچەیەی کە مافی فەرمانبەرانی ھەرێم بووە و لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق جێگیر کراوە. . پەرلەمانتارەکەی نەوەی نوێ دەڵێت : "بەڵگەکانی ئەو سکاڵایەی من بە پشت بەستنە بە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، کە ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە بۆموچەی فەرمانبەرانە بۆ ساڵی 2019، نەوەک سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2018." . باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی دوا ڕاپۆرتی سێ مانگی کۆتایی 2018ی کۆمپانیا دیلۆیت، داھاتی نەوتی ھەرێم دوو ملیارو 250 ملیۆن دۆلار بووە، جگە لە داھاتەکانی ناوخۆی ھەرێم کە مانگانە زیاترە لە 150 ملیۆن دۆلارە.