گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارێکى کازمى دوا زانیارى لەبارەى ناردنى پشکى هەرێم ئاشکرادەکات

2021.05.23 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارێکى کازمى دوا زانیارى لەبارەى ناردنى پشکى هەرێم ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەغدا نیازى نییە پشکى هەرێم نەنێرێت، بەڵام هەندێ ئاستەنگى یاسایی بۆ جیبەجێکردنى یاساى بودجە دروستبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولحسێن هنداوى ئەمڕۆ یەکشەممە لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى NRT وتى "هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا پشتیوانیان بۆ جیبەجێکردنى رێککەوتنەکە دەربڕیوە، دڵنیام حکومەتى عیراق بە ویستێکى جدییەوە کاردەکات بۆ جێبەجێکردنى یاسا و رێککەوتنەکەى لەگەڵ هەرێم".

 

وتیشى "مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران پشتیوانى دەربڕیوە بۆ ئەوەى یاساى بودجە وەک خۆى جیبەجێ بکرێت، پێموایە دانوستانەکانى ئەمجارە زۆر قوڵتر بوون لەوەى پێشوو، لەراستیدا ئاڕاستە و ئاماژەى زۆر روون دەبینین لەهەردوولا بۆ گەیشتن بە چارەسەر، لەداهاتووشدا وردەکاریی زیاتر لەبارەى رێککەوتنەکەوە دەخرێتەڕوو".

 

هنداوى باسى لەوەشکرد، رێککەوتنەکە چارەسەرێکى مامناوەندییە بۆ گەیشتن بەچارەسەرێکى جێگیر لەسەر کێشەکان، لەماوەى نزیکیشدا شاندێکى هەرێم دەچێتە بەغدا بۆ قسەکردن لەسەر شایستەداراییەکانى هەرێم.