گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

“تەنها ژنەکانمان بەناوى خۆمانەوەیە“..وەڵامى UN بۆ کوردانى رۆژهەڵات راگەیەنرا

2021.05.23 - 18:48
App store icon Play store icon Play store icon
“تەنها ژنەکانمان بەناوى خۆمانەوەیە“..وەڵامى UN بۆ کوردانى رۆژهەڵات راگەیەنرا

ناس کورد-

 

دەستەى بەرگرى لە مافى پەنابەرانى رۆژهەڵاتى کوردستان رایگەیاند، نەتەوەیەکگرتووەکان پێداچونەوە بەکەیسى پەنابەراندا دەکات، پەنابەرێکیش دەڵێت لەهەرێم هیچ مافێکیان نییە و تەنها ژنەکانیان بەناوى خۆیانەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد قادرى نوێنەرى دەستەى بەرگرى لە مافى پەنابەرانى رۆژهەڵات ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لە هەولێر ئاماژەى بەوەکرد، لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و یۆنامى کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنى داواى پەنابەران.

 

وتیشى "ئەوان بەڵێنیاندا پێداچونەوە بەو پرسەدا بکەن، بەرپرسانى نەتەوەیەکگرتووەکان جەختیان کردەوە داواکان یاسایین، بەڵام چارەسەرى کێشەکە پێویستى بە کاتى زیاترە".

 

وتیشى "بەرپرسانى نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ جیاکردنەوەى کەیسى پەنابەرانى سیاسی و کۆمەڵایەتین، هەفتەى داهاتووش جارێکى تر لەو بارەیەوە کۆدەبینەوە".

 

پەنابەرانى رۆژهەڵاتى کوردستان کە ماوەى 40 ساڵە لە هەرێم دەژین ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە لەبەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر بەردەوامن لە دەربڕینى ناڕەزایی، هەفتەى رابردووش یەکێک لەپەنابەرەکان ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

پەنابەرێکى رۆژهەڵات ئەمڕۆ یەکشەممە لەبەردەم زومى کامێراى رۆژنامەنوسن وتى "40 ساڵە لەهەرێم دەژین و 40ى دیکەش لێرەبین هیشمان بۆ ناکرێت".

 

وتیشى "ئێمە بێناسنامەین هیچ شتیک بەناوى خۆمانەوە نییە و تەنها ژنەکانمان بەناوى خۆمانەوەیە".