گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو هۆکارى جیا بۆ ئەنجامنەدانى سەردانەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت 

2021.05.23 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆکارى جیا بۆ ئەنجامنەدانى سەردانەکەى شاندى هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت 

ناس کورد- 

سەرۆکى شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هۆکارى ئەنجامنەدانى سەردانى شاندەکەى هەرێم کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت بۆ بەغدا هۆکارەکەى بۆ جیاوازى کۆپى پەسەندکراوى بودجەى گشتى دەگەڕێتەوە و هەر کات ئەوە ساغ کرایەوە سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پەرلەمانتارێکى بەغداش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە بەغداوە شاندەکە ناچارکراون نەچن تا ڕادەستکردنى لیستى موچەخۆرانى هەرێم و داتا لەسەر داهاتە نانەوتیەکان رادەست نەکەن.

 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى شاندى حکومەتى هەرێم بە بەغدا (23ى ئایارى 2021) لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد، هەندێک کێشە هەیە لەلایەن ناوەندەکانى بەغداوە لەسەر کۆپى پڕۆژە یاسای بودجەى ئەمساڵ کە کامەیان هى پەرلەمانە و کامەیان واژۆ کراوە و ئەوەش لەم ڕۆژانەدا چارەسەر دەکرێت.

 

وتیشى، ئەوان ئامادەن بەزوترین کات بچنەوە بۆ بەغدا و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغداش دەبێت پەیوەندییەکى بەردەوام بێت نەک دواى تێپەڕاندنى پڕۆژە یاسای بودجە تەواو بێت.

 

یوسرا ڕەجەب، پەرلەمانتارى کورد لەبەغدا (23ى ئایارى 2021) لەبڵاوکراوەیەک لەبارەى هۆکارى سەرداننەکردنى شاندەکەى حکومەتى هەرێم بۆ بەغدا ئاماژەى بەوە کرد، هۆکارى نەڕۆشتنى شاندەکەى هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستى تاوتوێکردنى چۆنیەتى ڕەوانەکردنى پشکى هەرێم بۆ ساڵى 2021 ئەوەیە ئەو سەردانە بەبەرپرسان دواخراوە نەک بەویستى خۆیان ئەنجام نەدرابێت.

 

دەشڵێت، بەغدا بەبەرپرسانى هەرێمیان وتووە ئەوان چاوەڕوانى شاندەکە ناکەن بەڵکو چاوەڕوانى وەرگرتنى ئامار و لیستى موچەخۆرانى هەرێم دەکەن لەگەڵ زانیارى ورد لەسەر داهاتە نانەوتییەکانى هەرێم.

 

ئەو دوو لێدوانە جیاوازە لەکاتێکدایە وا بڕیار بوو ئەمڕۆ شاندى حکومەتى هەرێم بۆ دۆزینەوەى میکانیزمى چۆنیەتى ڕەوانەکردنى پشکى هەرێم و پابەندییەکانى هەردوولا سەردانى بەغدا بکەن.