گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى تەندروستى عێراق لەبارەى ڤاکسینەکان

2021.05.23 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى تەندروستى عێراق لەبارەى ڤاکسینەکان

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق ئاشکرایکرد، سەرجەم ئەو ڤاکسینانەى لە عێراق بەکاردەهێنرێن دوو ژەمن و هیچ ڤاکسینێکى سێ ژەمى بوونى نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق (23ى ئایارى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتووە، هیچ ڤاکسینێک نییە کە لە سێ ژەم پێکهاتبێت و سەرجەم ئەو ڤاکسینانەشى لە عێراقدان تەنها دوو ژەمن.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەگەر نوێگەرییەک هەبێت لە ژمارەى ژەمەکانى ڤاکسین ئەوا دواى ئەوەى لەلایەن دامەزراوە تایبەتمەندەکان و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە پشتى پێ دەبەسترێت، بە فەرمى ڕادەگەیەنرێت.

 

عێراق هەریەکە لە ڤاکسینەکانى ئەسترازینیکا، سینۆفارم و "فایزەر - بیۆنتیک" بەکاردەهێنرێت و وەزارەتى تەندروستى گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاى "مۆدێرنا"ش واژۆ کردووە بۆ دابینکردنى ڤاکسین، پێشبینى ئەوەش دەکات کە لە نیوەى دووەمى ئەمساڵ خواست لەسەر ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانى عێراقەوە بەشێوەیەکى بەرچاو زیاد بکات.