گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’فێڵبازێکی سناپچات دەستگیرکرا’’.. بە بەڵێنی هاوسەرگیری قۆڵی 30 کچی بڕیوە

2021.05.23 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
’’فێڵبازێکی سناپچات دەستگیرکرا’’.. بە بەڵێنی هاوسەرگیری قۆڵی 30 کچی بڕیوە

ناس کورد-

لە وڵاتی کوەیت کەسێک دەستگیرکرا کە لە ڕێگەی سناپ چاتەوە بە بازرگان و سەرمایەدار خۆی بە کچان ناساندووە و بە بەڵێنی هاوسەرگیری فێڵێ لە 30 کچ کردووە و پارەیەکی زۆری لێوەرگرتوون، بەڵام دواجار ئاشکرابووە و بە "فێڵبازەکەی سناپچات" ناوبانگی دەرکردووە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کوەیت (یەکشەممە 23ی ئایاری 2021) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی لێکۆڵینەوەکان ئاماژەی بە گواستنەوەی هاووڵاتییەک کردووە بۆ زیندانی ناوەندی پاش ئەوەی دەرکەوتووە لە ڕێگەی سناپچاتەوە خۆی بە کچان ناساندووە و فێڵی لێکردوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تۆمەتبارەکە باوەڕی بە بە قوربانییە ژنەکان هێناوە کە ئەو کەسایەتییەکی زۆر گرنگ و کاریگەرە و بە هەر یەکێکیانی وتووە، "دەمەوێت هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت و بە پێدانی بڕە پارەیەکیش بەشداربیت لە پڕۆژەیەکی بازرگانی."

 

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردووەتەوە، " تۆمەتبارەکە لە ڕێگەی بەکرێ گرتنی ئۆتۆمبێل و ڤێلای گرانبەها کە وای نیشاندەدا هی خۆیەتی خۆی بە کەسێکی دەوڵەمەند دەناساند و قوربانییەکانی دەخەڵەتاند."

 

هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسەدا کە ناو و تەمەنی ئاشکرانەکراوە، دەستیان بەسەر بڕی 300 هەزار دیناری کوێتی (نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار)دا گرت کە لەو کچانەی وەرگرتووە کە پەیوەندی لەگەڵ بەستوون.  

 

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دوا قوربانی تۆمەتبارەکە کچێک بووە کە دوای یەکتر ناسینیان بڕی 52 هەزار دیناری کوەیتی لێوەرگرتووە.

 

ئەو قوربانییە کە ناوی ئاشکرانەکراوە دەڵێت، ئەو کەسە فێڵبازە بەڵێنی هاوسەرگیری پێداوە و وای نیشانداوە کە کەسێکی زۆر دەوڵەمەندە و بەڵێنی پێداوە کە دەیباتە ڤێلایەکی گرانبەها بۆ ژیان کردن.

 

دەشڵێت، "ئەو پێیوتم کە خاوەنی کۆمپانیایەکی خانوبەرەیە و پێشنیاری بۆ کردم بە کڕینی شوقەیەک بەمەبەستی وەبەرهێنان، بۆیە توانی هەموو پاشەکەوتەکانم لە بانک پێدەربهێنێت کە 52 هەزار دیناری کوەیتی بوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،  فێڵی "هاوسەری داهاتووی" دوای ئەوە ئاشکرا بووە کە لە سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بلۆکی کردووە و خۆی لێ شاردووەتەوە.