ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، شۆفێرانی تاکسی ئاگاداردەکاتەوە، دوا وادە بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆ و کارتی زانیاریی تاکسی، 1ی مانگی 8ی ئەمساڵە و لەدوای ئەو وادەیە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەست بەسەر تاکسییەکەیدا دەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی فەرمیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر (یەکشەممە 23ی ئایاری 2021) شۆفێرانی تاکسی ئاگادارکردووەتەوە، "مەبەستی لێدانی لەزگە و لۆگۆ و دروستکردنی کارتی زانیاریی تاکسی، پێویستە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "چونکە دوایین مۆڵەت تەواوکردنی ڕێکارەکان، 1ی 8ی 2021 و لەدوای ئەوە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت تاکسییەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت، بۆیە تکایە پەلە بکەن."